ژمارەی بینین:

پ.ژ(٩٥):ئايا ده تو انى ته ما شاى قو رئان بكه ى و گوێ لێ بگری لە موبایل بە ختم دا ده نرێ ؟

بەروار:٢٠١٢/١١/٢٩

پوختەی پرسیار:
ئايا ده تو انى ته ما شاى قو رئان بكه ى و گوێ لێ بگری لە موبایل بە ختم دا ده نرێ ؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه
گوێ‌ گرتن لە قورئان ئەجرو پاداشتی زۆرە وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: (وإذا قرئ القرآن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون ). الاعراف 204
واتە : ئەگەر قورئان خوێندرا گوێی لێ‌ بگرن و بێ‌ دەنگ بن بەڵكو خوای گەورە ڕەحمتان پێ‌ بكات.
بەڵام گوێگرتن وكو ئەوە نییە كە خۆت قورئان بخوێنیت چونكە تۆ لە كاتی خوێندنەوەدا دەمت دەجولێت خوشعت زیاتر دەبێت هەروەها قورئان خوێندن لە (مصحف) باشترە ئەگەر بە خشوعەوە بیخوێنیت وەكو پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: ( مَنْ قَرَأ حَرْفاً مِنْ كِتَابِ اللهِ فَلَهُ حَسَنَةٌ، وَالحَسَنَةُ بِعَشْرِ أمْثَالِهَا، لاَ أقول: ألم حَرفٌ، وَلكِنْ: ألِفٌ حَرْفٌ، وَلاَمٌ حَرْفٌ، وَمِيمٌ حَرْفٌ)( صحيح: رواه الترمذي(2912) وقال حديث حسنٌ صحيح. ), واتە: هەركە سێك پیتێك لەقورئانی پیرۆز بخوێنێتەوە خێرێكی بۆ ئەنووسرێت، وەخێریش (یەك) بە (دەیە) من ناڵێم (الم) پیتێكە، بەڵكو (الف) پیتێكەو (لام) پیتێكەو (میم) پیتێكە , خەتم كردنی قورئانیش لە مصحف دەبێت خێری لە گوێگرتن زیاترە.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە