ژمارەی بینین:
پ.ژ(١١٠):قاعیدەیەك هەیە (ئەگەر شتێك پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نەی كردبێت، وە صاحابە نەیان كرد بێت ئەوە ناگەیەنێت كە لەدوای ئەوان كەسێك بیكات ببێت بە حەرام)
بەروار:٢٠١٣/٠٣/٠٣
پوختەی پرسیار:
قاعیدەیەك هەیە (ئەگەر شتێك پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نەی كردبێت، وە صاحابە نەیان كرد بێت ئەوە ناگەیەنێت كە لەدوای ئەوان كەسێك بیكات ببێت بە حەرام)بۆ نمونە یەكێك لەوانە ئەو شوبهەیە دەهێننەوە كە دەڵێن لەكاتی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) قورئانی پیرۆز بەم شێوەیەی ئێستا لە كتێبدا كۆ نەكرابووە ئایا لەدوای وەفاتی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەوە بوو چەند صەحابەیەك هەڵسان بە جەمع و كۆكردنەوەی قورئانی پیرۆز ئایا ئەم صەحابانە كە ئەم ئیشەیان كردووە قورئانیان كۆكردۆتەوە ئایا لە دیندا ئەمە بە بیدعە حسابە؟ ئەوانیش بیكەن بە بەڵگە بڵێن هەر چەند صەحابە یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری خوایان(صلى الله عليه وسلم) نەكردووە بەڵام ئەوەتا صەحابە قورئانیان (جەمع ـ كۆكردۆتەوە ) كە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نەیكردووە ؟
وەڵام:
بیدعە ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نەیكردبێت لە دیندا وە داخوازی كردنی هەبوو بێت وە هیچ مانعێك ڕێگرێك لەكردنی نەبوو بێت ئەم دووخاڵە گرنگە لە بیرمان نەچێت بۆ ئەوەی بزانین بیدعە چی یە؟ هەر شتێك لە دیندا پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)نەیكرد بێت داخوازی كردنی هەبوو بێت وە هیچ مانعێك ڕێگریك لە كردنی نەبوو بێت، لێرەدا دێین باسی ئەمە دەكەین مەسەلەی (جەمع ـ كۆكردنەوەی ) قورئانی پیرۆز، پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) تا كۆتایی ساتی ژیانی ئامادەو چاوەڕێی ئەوەیەتی كە وەحی بێتە خوارەوە بۆی، جبریل بێتو وەحی بۆ دابەزێت، تاوەكو قورئان هەموی دانەبەزێت چۆن كۆبكرێتەوەو ئەمڕۆ قورئان بۆنمونە لەساڵی پێنجەمی كۆچی دا یان لەساڵی سێی كۆچی دایە چۆن پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)بە صەحابە بڵێ هەستن وەرن باقورئان كۆبكەینەوە؟ ئێ چۆن قورئان كۆبكەنەوە جارێ ماوێتی جاری پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نەمردووەو قورئان بەردەوام دادەبەزێت چۆن قورئان كۆبكرێتەوە لەكاتێكدا كەجارێك هەمووی دانەبەزیوەو تەواو نەبووە، كەواتە ڕێگر هەبووە لەكۆكردنەوەی قورئانی پیرۆز ڕێگرەكە چی بوو؟ ئەوەیە كام قورئانە كۆبكەنەوە ئەو قورئانەی لەساڵی یەكەمدا هات؟ یان ئەوەی كە لە ساڵی دووەم دابەزی؟ یان ئەوەی كەساڵی سێیەم دابەزی؟ جارێك قورئان هەمووی دانەبەزیووە تاوەكو هەمووی كۆبكرێتەوە ڕێگر هەبووە مادام ڕێگر هەبووە هەركاتێك ڕێگرەكە نەما لەكۆكردنەوەی (وە ڕێگرەكە كاتێك نەما كە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) وەفاتی كرد) چونكە دوای وەفاتی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) هیچی تر قورئان دانابەزێت كەواتە ئەوەی كە هەبوو تەنها ئەو قورئانە كۆبكەنەوە، لەسەردەمی (ئیمامی عمر(رضي الله عنه)) تەراویحی پێكردن لەسەردەمی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) مانع هەبوو ڕێگرهەبوو كاتێك كەڕێگرەكە نەما (ڕێگرەكەچی بوو؟ وەفاتی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دوای وەفاتی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) هیچ شتێك فەرز نابێت مانعەكە نەما ئەصڵە سوننەتەكە گەڕایەوە كەلەئەصڵدا سوننتە، پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) (بەعەمەلی ـ بەكردەوە )خۆی سێ شەو كردی بەجەماعەت هەروەها بەسوننەتی قەولی فەرمویەتی صەحابە ئەو سوننەتەی پێغەمبەری خوایان(صلى الله عليه وسلم) جێ بەجێ كرد نەك بیدعە بكەن، بەڵام قسەی (ئیمامی عمر(رضي الله عنه) ) (نعمە البدعة هذه) مەبەست لە بیدعەی زمانەوانیە نەك بیدعە لە شەرعدا، لە زمانەوانیدا هەر شتێك لە پێشتر كرابێت ئەگەر بەڵگەی لەسەر بێت ئەوە پێی دەوترێ بیدعە، چۆن؟ بۆ نمونە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمانی كردووە بەدەركردنی یەهود لە جەزیرەی عەرەب لە سەردەمی خۆیدا نەكراوە كێ كردی؟ كاتێك (عمر(رضي الله عنه)) هات باشە ئەو كارە بیدعەیە بۆ؟ چونكە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نەكراوە، بەڵام ئەوە لەزمانەوانیدا بیدعەیە ؟ بەڵێ بۆ چونكە هەرشتێك (وێنەی پێشوی نەبوو بێت بیدعەیە) بەڵام لە شەرع دا بیدعەیە؟ نەخێر چونكە بەڵگەی لەسەرە بە هەمان شێوەش ئیشی (عمر(رضي الله عنه)) كە كردی مادام بەڵگەی لەسەرە لە شەرعدا بە بیدعە دانانرێت هەرچەندە لە زمانەوانیدا بیدعە شتێكە كە لە پێشتر نەكراوە.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (عبداللطيف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە
