ژمارەی بینین:

بەرنامە و ڕێبازی بانگەوازی كردن بۆ لای خوای گەورە (فەرموودەی یەكەم)

نوسەر:(الشيخ ربيع بن هادي المدخلي)/ وەرگێڕانى:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٢/٠٣/١٢

فەرموودەی یەكەم:

عن ابن عباس – رضي الله عنهما – أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم)لما بعث معاذاً إلى اليمن قال :
« إنك تأتي قوماً من أهل الكتاب ، فليكن أول ما تدعوهم إليه شهادة أن لا إله إلا الله - وفي راوية : إلى أن يوحدوا الله - فإن هم أطاعوك لذلك، فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات في كل يوم وليلة ، فإن أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة تؤخذ من أغنيائهم فترد على فقرائهم. فإن هم أطاعوك لذلك، فإياك وكرائم أموالهم ، واتق دعوة المظلوم ، فإنه ليس بينها وبين الله حجاب».
أخرج الحديث: البخاري ومسلم والنسائي وابن ماجه والدارمي

واتە: عەبدوڵڵای كوڕی عەباس(ڕەزای خوای لێ بێت)ئەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) ئەوكاتەی كە(معاذ)ی نارد بۆ(یەمەن)فەرمووی: تۆ ئەچیت بۆ لای خەڵكانێك كە خاوەن كتێبن یەكەم شت كە بانگەوازیان بۆ ئەكەیت شایەتی دانە كە هیچ خوایەك نییە بە حەق بیپەرستی تەنها (الله) نەبێت.... وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە: هەتا وەكو خوای گەورە بە تاك دائەنەن ئەگەر گوێ ڕایەڵتیان كرد, فێریان بكە كە خوای گەورە(پێنج) نوێژی فەرز كردووە لە سەریان لە هەموو شەو و ڕۆژێكدا ئەگەر گوێڕایەڵیتیان كرد فێریان بكە كە خوای گەورە زەكاتی فەرز كردووە لە سەریان لە دەستی دەوڵەمەندەكان ئەسەنرێت و ئەدرێت بە هەژارەكان , ئەگەر گوێڕایەڵیتیان كرد وریا بە ماڵە باشەكانیان لێ‌ وەرنەگریت , واتە: ئەو ماڵەی بۆ زەكاتی دەر ئەكەن هەڵی مەبژێرە , وە خۆت بپارێزە لە دۆعا و پاڕانەوەی ستەم لێكراو , چونكە لە نێوان ئەو و خوای گەورەدا پەردە نییە.


گێڕەڕەوی فەرموودەكە:
عەبدوڵڵای كوڕی عەباسی كوڕی عبد المگلب هاشمی, كوڕی مامی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەریا لە بڵاو بوونەوەی زانستێكەی, یەكێكە لەو هاوەڵانەی كە فەرموودەیان زۆر لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە, وە یەكێكە لە شارەزایانی هاوەڵانە (العبادلە) مەبەست لە(العبادلە)واتە: عەبدوڵڵای كوڕی عومەر و عەبدوڵڵای كوڕی عەباس و عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود و عەبدوڵڵای كوڕی (عەمر), ساڵی 68ك وەفاتی كردووە.
وشەكان:
بعث: ناردی
أهل الكتاب: واتە:گاور و جولەكە(الیهود و النصاری) .
شهادە أن لا إله إلا الله: دان پێدان كە هیچ پەرستراوێك نیە بە حەق بیپەرستی تەنها الله نەبێت وە پەرستن بێجگە لە خوا ناڕەوایە و هاوتا پەیدا كردنە بۆ خودا
یوحدوا: بە تاك دانانی خوای گەورە لە پەرستندا
إفترض: فەرزی كرد
صدقــە: واتە:زەكات
أطاعوك: گوێڕایەڵیان كرد
كرائــم: باشترین ماڵ و سەروەت و بەنرخترینیان