ژمارەی بینین:
پ.ژ(١٠٠):گەر لە جێگایەك بوویت و جلەكەت بە نوێژ نەبوو, شتێكیش نەبوو پێی پاك بكەیتەوە, ئایە نوێژ دەكەیت یان نەء؟
بەروار:٢٠١٢/١٢/١٦
پوختەی پرسیار:
گەر لە جێگایەك بوویت و جلەكەت بە نوێژ نەبوو, شتێكیش نەبوو پێی پاك بكەیتەوە, ئایە نوێژ دەكەیت یان نەء؟
وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
ئەگەر ئەو جلە پێویست نەبوو بۆ پۆشینی عەورەت ئەوە پێویستە لاببرێت و نوێژ بكرێت, ئەگەر نا ئەو كاتە ئەگەر زانرا نوێژەكە نافەوتێت و كاتی نامێنێت با دوابخرێت, بەڵام ئەگەر عەورەتی پۆشیوە و مەجال پاككردنەوەی نییە كاتی نوێژەكەش بە سەر دەچێت ئەوە با نوێژ بكات و مەعزورە ان شاوالله. والله أعلم
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە
