ژمارەی بینین:
پ.ژ(٤١):ئایە دروستە ئافرەت بۆنی خۆش لە خۆی بدات؟
بەروار:٢٠١٢/١٢/٢٠
پوختەی پرسیار:
ئایە دروستە ئافرەت بۆنی خۆش لە خۆی بدات؟
وەڵام:
الحمدالله والصلاە والسلام علی رسول الله: بەڵێ دروستە ئەگەر بۆ مێردی خۆی بێت یان بۆ ناو ئافرەتان بێت, بەڵام ئەگەر بۆنی خۆش لە خۆی بدات بۆ دەرەوە و بۆ ناو پیاوان ئەوە نادروستە و حەرامە ئەگەر بۆ مزگەوتیش بێت پێغەمبەری خوا ( صلی الله علی وسلم) دەفەرموێت: (( أيما امرأة استعطرت فمرت على قوم ليجدوا من ريحها فهي زانية )) قال الألباني حديث حسن.
واتە: هەر ئافرەتێك بۆنی خۆش لە خۆی بدات و بە تەنیشت خەڵكانێكەوە بڕوات و بۆنی بچێت بە لایانەوە ئەوە ئەو ئافرەتە زیناكەر و داوێن پیس دەژمێردرێت.
هەروەها دەفەرموێت: : ((لا تُقبل صلاةٌ لامرأةٍ تطيَّبت لهذا المسجد حتى ترجعَ فتغتسلَ غُسلها من الجنابة))رواه أبو داود
واتە: ئافرەت نوێژی قەبوڵ نابێت گەر بۆنی خۆش لە خۆی بدات بۆ ئەم مزگەوتەش بێت تاوەكو دەگەڕێتەوە خۆی دەشوات و غوسڵی جەنابەت دەردەكات.
(مەبەستی پێغەمبەری خوا ( صلی الله علی وسلم) مزگەوتی خۆیەتی و هەموو مزگەوتێكی تریش دەگرێتەوە.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (إبراهيم عمر)ەوە وەڵام دراوەتەوە
