ژمارەی بینین:
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى شوبوهاتى ئه‌وانه‌ى {مه‌ولوود نه‌به‌ووى }به دروست ئه‌زانن
نوسەر:م. جمعه علي خورشيد
شوبهه‌ى یه‌كه‌م:بەروار:٢٠١٣/٠١/٢٣
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمێت:{ قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ}{يونس:58}
وه‌ڵام:
ڕاڤه كردنى به‌وه‌ى كه به‌ڵگه بێت بۆ دروستى ئه‌و كاره ناڕه‌وایه و له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه چونكه ڕاڤه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه:{با شادومان بن به قورئان و ئیسلام}زانایان به‌م شێوه‌یه ته‌فسیریان كردووه,ئه‌ویش ریوایه‌ت كراوه له{ابن عباس}ه‌وه, به‌ڵام ئه‌وه‌ى له{ابن عباس}ه‌وه ڕیوایه‌تى ئه‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه كه له‌وه‌وه جێگیره و واتای ئایه‌ته‌كه: با شاد و دڵخۆش بن به نیعمه‌تى قورئان و ئیسلام كه خوای گه‌وره ئه‌وانى گێراوه به ئه‌هلى قورئان.
به‌راستى خوای په‌روه‌ردگار هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى به‌ده‌ست ئه‌هلی بیدعه‌وه نه‌هێشتووه,به‌ڵكو هه‌رچی بكه‌ن به‌به‌ڵگه.به‌ڵگه‌یه به‌سه‌ریانه‌وه.لێره‌شدا ئاوهایه گریمان واتای{رحمه الله}مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره(صلى الله علیه وسلم) ئه‌میش ئه‌بێت به به‌ڵگه به‌سه‌ریانه‌وه چونكه له‌و كاته واتاكه‌ى ئه‌وه‌یه: با شاد و دڵخۆش بن به‌وه‌ى كه ئه‌وانى گێڕاوه به شوێنكه‌وتووی پێغه‌مبه‌ره‌كی(صلى الله علیه وسلم) چونكه ئه‌و ڕه‌حمه‌تێكه به دیاری بۆ مرۆڤه‌كان و جنۆكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هیدایه‌تى لێوه وه‌ربگرن و شوێنی بكه‌ون, چونكه دڵخۆشییه‌كیان به‌زاتى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله علیه وسلم) یان به شوێنكه‌وتنى گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌موو كه‌س زیاتر شاد‌و و دڵخۆش به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئه‌و كه‌سه‌یه زیاتر سووره له‌سه‌ر شوێنكه‌وتنى ڕێبازه‌كى.هه‌روه‌ك چۆن له فه‌رمووده‌دا هاتووه كاتێك {ابو هریره}پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كرد كێ له هه‌موو كه‌س زیاتر شایسته‌ى شه‌فاعه‌تى تۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه‌س له پێشتر نییه به‌م پرسیاره له تۆ چونكه بینی {ابو هریره}زۆر سوور بوو له سه‌ر فه‌رمووده كه‌وا بوو له هه‌موو كه‌س كه زیاتر كه شادومان بن به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌وان كه زیاتر شوێنى رێباز و سونه‌ته‌كه‌ى ئه‌كه‌ون وه هه‌رگیز له ڕێبازی ئه‌و ڕێبازی هاوه‌ڵانى نه‌بوو ئاهه‌نگ گێڕان به له دایك بوونى, چونكه ناگونجێت له گه‌لأ ئه‌و دڵخۆشییه‌ى كه مه‌به‌سته له‌م ئایه‌ته‌دا.
شوبهه‌ى دووه‌م:
ئیمامى {ابن الحجر}{ڕه‌حمه‌تى خوای لێبێت}فه‌رموویه‌تى: بۆم ئاشكرا بوو ده‌رهێنانى{مه‌به‌ستى بیدعه‌ى مه‌ولوده}له سه‌ر بنچینه‌یه‌كی جێگیر, ئه‌ویش فه‌رمووده‌كه‌یه له صه‌حیحی {بخاری و مسلم}دا هاتووه كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هات بۆ (مدینه) خه‌ڵكى رۆژى (عاشورا‌ء) به رۆژ‌و‌و بوون, پرسیاری لێ كردن, له وڵامدا وتیان: ئه‌و ڕۆژه په‌روه‌ردگار فیرعه‌ونى تێدا خنكان و عیساى رزگار كرد, ئێمه‌ش به‌ڕۆژوو ئه‌بین وه‌كو سوپاس گوزاری بۆ په‌روه‌ردگار, ئه‌وه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێت سوپاس كردنى خواى گه‌وره‌یه له سه‌ر مننه‌ت و چاكه‌كانى له رۆژێكى دیارى كراودا له‌وه‌ى كه نیعمه‌تێكى به‌خشیوه یان به‌ڵایه‌كى دوور خستۆته‌وه, ئه‌مه‌ش دووباره ئه‌كرێته‌وه له هاو وێنه‌ى ئه‌و ڕۆژه له هه‌موو ساڵێكدا.
وه‌ڵام: ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دروست بوایه بزر نه ئه‌بوو له تێگه‌یشتنى هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتوانیان ئه‌وانیش بێگومان له هه‌موو خه‌ڵكى زانا تر بوون, ئه‌مه‌ى كه ده‌رهێناوه له فه‌رمووده‌یه ده‌رچوونێكه و پێچه‌وانه‌ى سونه‌ت و ڕێبازى پێشینه, ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما زانستییه بنیاد ئه‌نرێت, كه خه‌ڵكانێك زۆر لێی بێ ئاگان, ئه‌ویش ئه‌مه‌یه هه‌ر ده‌قێكی شه‌رعی كه جێگیر نه‌بێت كه پێشین كاریان پێكردبێت له حاڵه‌تێكدا, ئه‌گه‌ر زانایان دواى ئه‌وان بیكه‌ن به به‌ڵگه له سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌وه به‌ڵگه نییه و نادرووسته, چونكه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه بوایه ئه‌وا بزر نه ئه‌بوو له پێشین به هه‌موویانه‌وه, له پاشان هه‌ندێك بیزانن.
شوبهه‌ی سێیه‌م:
ئیمامی{سیوطی}(ڕه‌حمه‌تى خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رمێت: بۆم ئاشكرا بوو ده‌رهێنانى واته{مه‌ولوود كردن}له سه‌ر بنچینه‌یه‌كی تر ئه‌ویش ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه {بیهقی}له ئه‌نه‌سه‌وه ئه‌یگێڕێته‌وه, كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) گوێزه‌بانه‌ى (العقیقه) بۆ خۆى كرد دوای ئه‌وه‌ی بوو به پێغه‌مبه‌ر, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى باپیری {عبدالمطلب}بۆی كردبوو له حه‌وت ڕۆژیدا, گوێزه‌بانه‌ش(العقیقه) دووباره ناكرێته‌وه, حه‌مل ئه‌كرێت له كرداره‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆ ده‌رخستنى سوپاس گوزاری په‌روه‌ردگار له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌وى هێناوه‌ته بوون وه‌ك ڕه‌حمه‌تێك بۆ هه‌موو عاله‌م, هه‌روه‌ها كه ته‌شریعه بۆ ئومه‌ته‌كه‌ى هه‌روه‌ك چۆن صه‌ڵاواتى له‌خۆی ئه‌دا.
وه‌ڵام:
ئیمامی {سیوطی}له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زانایه‌كی ناوداره به‌ڵام یه‌كێكه له وانه‌ى كه پشتیوانى ئه‌و داهێنانه ده‌كات, ئه‌م كاره‌ش پێی ده‌وترێت:{زله العالم}واته:هه‌ڵه‌ى زانا.
هه‌روه‌ها ته‌نها بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆ چوونه‌ى به‌سه كه بوترێت دروست كردنى بینایه‌كى نادروست له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كى ناڕه‌وا .
بۆیه بینایه‌كى نادروسته چونكه هیچ كه‌سێك له زانایانى پێشین له هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووانیان به‌م شێوه تێنه‌گه‌یشتوون. له‌وه‌ش زیاتر بناغه‌كه‌ى ناڕه‌وایه چونكه فه‌رمووده‌كه لاوازه.
شوبهه‌ى چواره‌م:
ئه‌وه‌ى{ابن الجزری}باسی كردووه له كتێبه‌كه‌ى {عرف التعریف بالمولود الشریف}گوایه (ئه‌بو له‌هه‌ب) له دواى مردن له‌خه‌وندا بینرا, پێیان ووت: حاڵت چۆنه؟ وتى: له ئاگرم به‌ڵام سزام له سه‌ر سووك ده‌كرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ى(ثویبه) م ئازاد كرد كاتێك كه مزگێنى له دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پێی دام و شیری پێدا. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌بوو له‌هه‌بی كافر كه قورئان زه‌مى ئه‌كات, پاداشت بدرێته‌وه له ئاگردا به دڵخۆشی شه‌وى له‌دایك بوونىپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئه‌بێت حاڵی موسڵمانى یه‌ك خوا په‌رست له ئومه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كاتێك شادومان ئه‌بێت به له دایك بوونى چۆن بێت.
هه‌روه‌ها {ابن ناصرالدین الدمشقی}له كتێبی {مورد الصادی فی مولد الهادی}باسی ئه‌وه‌ى كردووه كه به صحیحی هاتووه كه (ئه‌بوو له‌هه‌ب) سزای له سه‌ر سووك ئه‌بێت له ئاگری دۆزه‌خدا له رۆژی دووشه‌مه‌دا به ئازادكردنى (ثویبه) له به‌ر خۆشحاڵی به له دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) .
وه‌ڵام:
ئه‌م هه‌واڵه{مورسه‌له}واته: لاوازه هه‌روه‌ك چۆن (ابن الحجر) له {فتح الباری}دا روونى كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌واویش بێت ئه‌وه خه‌ونه به خه‌ونیش ئه‌حكام دانه‌مه‌زرێت.
شوبهه‌ى پێنجه‌م:
ئه‌ڵێن:
1ـ كردنى مه‌ولود ئه‌گه‌ر له بنچینه‌دا بیدعه و داهێنراو بێت, به‌ڵام بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌یه چونكه چه‌نده‌ها پیاو چاك كردوویانه.
2ـ هه‌روه‌ها عبدالله ى كوڕی مه‌سعودفه‌رموویه‌تى: ((ئه‌وه‌ى موسڵمانان به چاكى بزانن لاى خوای گه‌وره‌ش چاكه)).
3ـ وه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رمێت: ((من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجر من عمل بها من بعده من غير أن ينقص من أجورهم شي‌ء)) رواه البخاري ومسلم.
وه‌ڵام:
1ـ دابه‌شكردنى بیدعه بۆ چاك و خراپ دژواره له گه‌ڵ فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ((كل بدعه ضلالة)) هه‌ر كه‌س بیدعه دابه‌ش بكات بۆ چاك و خراپ, ئه‌و ده‌ڵێت: هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومڕایی نییه, چونكه بیدعه‌ى چاكیش هه‌یه, ته‌نها ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ یه لابردنى گشتگیری{كل}كه ئاشكرایه له‌و وشه كۆ كه‌ره‌وه‌یه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) .
2ـ ووته‌ى (إبن مسعود) به‌ڵگه نییه له سه‌ر ئه‌م دابه‌شكردنه, به‌ڵكو واتای وته‌كه‌ى, ئه‌وه‌ى كه هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر به چاك زانیینی ئه‌وه لای خوای گه‌وره چاكه, به‌م شێوه‌یه زانایان شیان كردۆته‌وه, وه‌ك {إبن حزم.ابن القیم .الشاطبی}غه‌یری ئه‌وانیش.
كردنى مه‌ولود به چاك نه‌زانراوه لاى {صه‌حابه و تابعین}و شوێن كه‌وتوانی ئه‌وانیش, هه‌روه‌ها هیچ یه‌كێك له پێشه‌وا به‌رزه‌كان و هاوه‌ڵه‌كانیانیش, به‌ڵكو هه‌ندێك له كۆتایی سه‌رده‌مى{متأخرین}به باشیان زانیوه, گومان له‌وه‌دا نییه فه‌زڵ و زانیاریان زیاتریان كه‌متره له‌زانایانى پێشوو.
3ـ وه فه‌رموده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر هۆی باسه‌كه‌ى بزانین بۆمان مه‌به‌سته‌كه‌ى روون ئه‌بێته‌وه, واتاكه‌ى ئه‌وه‌یه: هه‌ركه‌سێك كار بكات به سونه‌تێك یان زوندوى بكاته‌وه, مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كه‌سونه‌تێك دابهێنێت, یاخود كار به‌سونه‌تێكى داهێراو بكات.
هه‌ر كه‌سێك بڵێت {مه‌ولود} بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌یه, ئه‌وه به‌ر په‌رچی پێغه‌مبه‌رى داوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: ((كل بدعه ضلالة, هه‌روه‌ها ته‌شه‌ری له دین داوه كه ته‌واو نه‌بووه له سه‌رده‌میی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانى.
له كۆتاییدا داوا كاریین له موسڵمانان شوێنى به‌ڵگه‌و قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) بكه‌ون, نه‌ك خورافات و ئه‌فسانه و خه‌ون.
وصلى الله على محمد وعلى ێله وصحبه وسلم وێخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمین
