ژمارەی بینین:

پ.ژ(٩٢):سلام عليکم ئایا کردنی نویژی عيشا دوابخەیت گوناحبار دەبیت؟يان دواخستنی جائيزە يان نا؟يان دەلێين ماوەی نێوان کاتی نوێژي بەیانی و ئێوارە بکەی بە نيوە نابێت کردنی نوێژی عيشا لەو ماوەیە زياتر بێت؟بۆنمونە ئەگەربانگی ئێوارە ٧.٣٠ بانگ بدات ،بانگی بەيانی ٣.٣٠بانگ بدات.کە ماوەکە دەکاتە٨سعات.واتەکردنی نوێژی عيشا نابێت لە سعات ١١.٣٠ شەو تێپەربکات. ئایا ئەوە راستە؟

بەروار:٢٠١٢/١١/١٨

پوختەی پرسیار:
ئایا کردنی نویژی عيشا دوابخەیت گوناحبار دەبیت؟يان دواخستنی جائيزە يان نا؟يان دەلێين ماوەی نێوان کاتی نوێژي بەیانی و ئێوارە بکەی بە نيوە نابێت کردنی نوێژی عيشا لەو ماوەیە زياتر بێت؟بۆنمونە ئەگەربانگی ئێوارە ٧.٣٠ بانگ بدات ،بانگی بەيانی ٣.٣٠بانگ بدات.کە ماوەکە دەکاتە٨سعات.واتەکردنی نوێژی عيشا نابێت لە سعات ١١.٣٠ شەو تێپەربکات. ئایا ئەوە راستە؟


وەڵام:
وعلیكم السلام ورحمەالله وبركاتە...
بەلێ‌ دروستە نوێژی عیشا تاخیر بكەیت وەكو پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) جارێكیان نوێژی عیشای تاخیر كرد و فەرمووی : (إنه لوقتها لولا أن أشق علی أمتي)
واتە : ئەمە كاتێتی ئەگەر زەحمەت نەبێت لە سەر ئوممەتەكەم, بەڵام بە مەرجێك نابێت نەچیت بۆ نوێژی جەماعەت لە مزگەوت, وە ئەگەر كەسێك لە ماڵ بوو نەیتوانی بێت بۆ جەماعەت ئەوە ئەتوانێت نیوەی شەو بیكات یان سێیەكی شەو, یاخود ئەگەر خەڵكی دێیەك كۆببنەوە هەموویان ئەتوانن نوێژەكەیان تاخیر بكەن و بەجەماعەت بیكەن نیوەشەو.
والله أعلم
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە