ژمارەی بینین:

پ.ژ(٩٩):حوكمی سوێند خواردن چییە بە جگە لە خوای گەورە؟ وەكو كەسێك كە بڵێت: بە پێغەمبەر، بەژیانت، بەشەرەفم، بەم رزقە، وهاوشێوەی ئەمانە، وەكاتێك بەرهەڵستی لێ‌ بكەین لەوەڵامدا دەڵێت: ئەمە شتێكە زۆر بە ئاسانی وەرمان گرتووەو لەسەری ڕاهاتوین.

بەروار:٢٠١٢/١٢/١١

پوختەی پرسیار:
حوكمی سوێند خواردن چییە بە جگە لە خوای گەورە؟ وەكو كەسێك كە بڵێت: بە پێغەمبەر، بەژیانت، بەشەرەفم، بەم رزقە، وهاوشێوەی ئەمانە، وەكاتێك بەرهەڵستی لێ‌ بكەین لەوەڵامدا دەڵێت: ئەمە شتێكە زۆر بە ئاسانی وەرمان گرتووەو لەسەری ڕاهاتوین.

وەڵام:
ئەگەر سوێند خۆرەكە باوەڕی وا بێت كە سوێند پێ‌ خوراوەكە لەپلەو پایەدا وەكو خوای گەورەیە، ئەوا هاوبەش بڕیاردانی گەورەیەو پێ‌ی دەبێت بە هاوبەش بڕیاردەری گەورە، وەئەگەر باوەڕی وانەبێت وبەگەورە زانینی سوێند پێ‌ خوراوەكە لە دڵیدا وای لێ‌ كردبێت كە سوێندی پێ‌ بخوات بەبێ‌ ئەوەی باوەڕی وا بێت كە لە پلەو پایەدا وەكو خوای گەورەیە ئەمایان هاوبەش بڕیاردانی بچوكەو پێ‌ی دەبێت بە هاوبەش بڕیاردەری بچوك، چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمێت: ( مَنْ حَلَفَ بِغَيرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أو أشْرَكَ )( (رواه الترمذي، وصححه الشيخ الألباني في إرواء الغليل، رقم: 2561).
واتە: هەركەسێك سوێند بخوات بە جگە لە خوای گەورە ئەوا بەجەخت لەسەر كراوی¬یەوە كوفری كردووە، یاخود هاوبەشی بۆ خوای گەورە بڕیارداوە.
وە پێویستە بەرهەڵستی بكرێت لەهەر كەسێك كە تەبەڕوك دەكات بە گۆڕ، یاخود سوێند دەخوات بە جگە لەخوای گەورە، وە دەبێت بۆیان ڕوون بكرێتەوە كە ئەم كارانەی لەسزای خوای گەورە رزگاری ناكەن.
وەكە دەڵێت: ئەمە شتێكە زۆر بە ئاسانی وەرمان گرتووە ولەسەری ڕاهاتوین، ئەم گومانە گومانی ئەو هاوبەش بڕیاردەرانەیە كە پێغەمبەرانیان بەدرۆ دەخستەوەو دەیان ووت:
[إِنَّا وَجَدْنَا آَبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آَثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ] [الزخرف: 23] .
واتە: ئێمە باوك و باپیرانی خۆمان لەسەر جۆرە پەرستنێك بینیوە، وە ئێمە شوێنی شوێنەواری ئەوان دەكەوین، پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم)پێیانی فەرموو:
[قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ آَبَاءَكُمْ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ][الزخرف: 24] .
واتە: ئایا ئەو دینەی كەمن بۆتانم هێناوە لەلایەن خوای گەورەوە هیدایەت دەرترو ڕێنمونی كەر تر نی¬یە لەوەی كە لە باوك وباپیرانتانەوە بۆتان بەجێ ماوە؟ ئەوانیش لە وەڵامدا وتیان: ئەوەی كە تۆ هێناوتەو تۆی پێ‌ نێردراوی ئێمە پێ‌ی كافرو بێ‌ باوەڕین وبەرهەڵستی دەكەین. خوای گەورەیش دەفەرمێت:
[فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ] [الزخرف: 25].
واتە: ئێمە تۆڵەی بەدرۆخستنەوەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) وشوێن نەكەوتنی ولاسایی كردنەوەی كوێرانەی باوك و باپیرانیانمان لێ‌ سەندن، دەی تەماشا بكەو بزانە سەرەنجامی بەدرۆخەرەوانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) چۆن بوو. وەحەڵاڵا نی¬یە بۆ هیچ كەسێك بەڵگە بۆ بەتاڵەكەی بهێنێتەوە بەوەی كە باوك وباپیرانی لەسەری دیوە ولەوانەوە بۆی ماوەتەوە، یاخود داب ونەریتی ئەو وایە، وهاوشێوەی ئەمانە، وە ئەگەر ئەم شتانە بكات بەبەڵگە ئەوا بەڵگەكانی لای خوای گەورە پوچەڵا وبێ‌ بنەمایە وهیچ سودی پێ‌ ناگەیەنێت، وە ئەو كەسانەی كە توشی ئەم شتە بوونە پێویستە تۆبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە وشوێنی حەق بكەون لە هەر كوێ‌¬یەك بوو، وە لەهەر كەسێكەوە بوو، وەلەهەر كاتێكدا بوو، وەداب و نەریتی نەتەوە وگەلەكەیان یاخود لۆمەی كەسە نەزانەكانیان وایان لێ‌ نەكات كە حەق وەرنەگرن، چونكە مرۆڤی باوەڕداری ڕاستەقینە ئەوەیە كە لۆمەی لۆمەكەران وبەربەستەكان نایگەڕێنێتەوە لە دینی خوا.
خوای گەورە هەموو لایەك سەركەوتوو بكات بۆ هەموو شتێك كە ڕەزامەندی خۆی تێدا بێت، وەبمانپارێزێت لە هەموو شتێك كە توڕەبوون وسزای خۆی تێدا بێت( (فتاوى وأذكار لإتحاف الأخيار، ص10-11).
لە فەتواكانی زانای پایە بەرز شێخ ( محمد صالح العثيمين)