ژمارەی بینین:
پ.ژ(٨١):هەتا چەند رۆژ بۆت هەیە تووكی بن باڵ و نیۆ ڕانت لا نەبەیت؟
بەروار:٢٠١٢/١٠/٠٤
پوختەی پرسیار:
هەتا چەند رۆژ بۆت هەیە تووكی بن باڵ و نیۆ ڕانت لا نەبەیت؟
وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
لابردنی تووكی بن باڵ و نێو ڕان و نینۆك كردن شوارب كورت كردنەوە یەكێكە لەو سوننەتانەی, كە سروشتییە(فطرة)ە, وەكو پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: ((الفطرة خمس: الختان والاستحداد وقص الشارب وقلم الأظافر ونتف الآباط))( أخرجه البخاري في كتاب اللباس، باب قص الشارب برقم 5889 ومسلم في كتاب الطهارة، باب خصال الفطرة برقم 257.)
هەروەها دروست نییە لە چل رۆژ زیاتر وازی لێ بهێنیین وەكو دەفەرموێت: ((وقت لنا فی قص الشارب وقلم الظفر ونتف الإبط وحلق العانة ألا نترك ذلك أكثر من أربعین لیلة))أخرجه الإمام أحمد فی مسنده.
