ژمارەی بینین:

پ.ژ(٩٧):سڵاوی خواتان لێبێت ؛بەریزان کورەکەم دوو مانگە لە دایک بوە،دەڵێن پێویستە هەر منداڵێک کەلەدایک دەبێت مەری بۆ بکرێت بە خێر.کج یەک مەر و کور دوو مەر.ئایا بە پێی شەرع تا چەند ئەمە راستە؟ئایا ئەتوانم پارەی مەرەکانی بۆ بکەم بە خێر ؟خوا جەزاتان باتەوە

بەروار:٢٠١٢/١٢/٠٢

پوختەی پرسیار:
سڵاوی خواتان لێبێت ؛بەریزان کورەکەم دوو مانگە لە دایک بوە،دەڵێن پێویستە هەر منداڵێک کەلەدایک دەبێت مەری بۆ بکرێت بە خێر.کج یەک مەر و کور دوو مەر.ئایا بە پێی شەرع تا چەند ئەمە راستە؟ئایا ئەتوانم پارەی مەرەکانی بۆ بکەم بە خێر ؟خوا جەزاتان باتەوە


وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
بەڵێ‌ راستە لای زۆربەی زانایان سوننەتێكی موئەكەدەیە دوو مەڕ بۆ كوڕێك و یەك مەڕیش بۆ كچێك وەكو لە فەرموودەی صحیح دا هاتووە كە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت:(من ولد له ولد فأحب أن ينسك عنه فلينسك عن الغلام شاتان مكافأتان وعن الجارية شاة) رواه أبو داود والنسائي عن ابن عمر قال الشيخ الألباني: صحيح.
واتە: هەركەسێك منداڵی بوو ئەگەر پێی خۆشە ئاژەڵێكی بۆ سەرببڕێت بۆ كوڕ دوو مەڕ و بۆ كچیش یەك مەڕ.
وە سوننەتە لە حەوت رۆژە ئەو ئاژەڵە سەر ببڕێت و سەری منداڵەكە تەراش بكرێت. وەكو پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت::(كل غلام مرتهن بعقيقته تذبح عنه يوم السابع ويحلق رأسه ويسمى) وفي لفظ (كل غلام رهينة بعقيقته). رواه أحمد والأربعة، وصححه الترمذي
وە ئاساییە خۆت لە گۆشتی ئەو ئاژەڵە بخوێت. والله اعلم